له كه‌ركووك، لە گوندی عەلاوە مەحموودی سنووری دووبز، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك کوژرا و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراوە و ئەو هێزەی سوپای عیراقیش کە هێرشی کراوەتەوە سەر فەوجی دوو لیوای 32 فیرقەی هه‌شت سوپایە.
ئێستە هیزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە و کێوماڵکردنی ناوچەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری دیالە و سەلاحەددین، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردە سەر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، له ئه‌نجامدا موقه‌ده‌م ڕوكن خالید ناجی عه‌لوانی کە فەرماندەی فەوجەکە بوو، لەگەڵ چوار سەربازی دیکە کوژران و هه‌روه‌ها هه‌شت سەربازی دیکەش بریندار بوون.
وەڵام بدەوه