شاندێکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا. شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 14/5/2024، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد."
روونیش کراوەتەوە: "ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجە و چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت."
وەڵام بدەوه