پڕۆژەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پاسپۆڕت و ڤیزەی عێراق پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی جیهان بە دەست هێنا، ئەمەیش وەك باشترین سیستمی ئەلیكترۆنی یەكگرتوو و چیڕۆكی سەركەوتنەكانی بۆ ساڵی 2023 لە نەهێشتنی رۆتیناتدا، ئەمەیش بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی كە لەلایەن پلاتفۆڕی جیهانی "مێندێكسەوە" ئەنجام درا.
لە كۆنگرەی ساڵانەی مێندێكسی جیهانیدا كە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوە چوو، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و كونسوڵی گشتی عێراق لە دوبەی، باس لە چیڕۆكەكانی سەركەوتن و دەستكەوتەكانی ئەو گۆڕانكارییانە كراون كە لە سیستمی پێدانی پاسپۆرتدا جێ بەجێ كراون.
وەفدی عێراقی لە كۆنگرەكەدا، باسی لەو دەستكەوتانە كرد كە لە ئەنجامی گۆڕانكارییەكانی پاسپۆڕتی ئەلیكترۆنییەوە بە دەست هاتوون، لەبەرانبەریشدا ئامادەبووان بەهۆی روونكردنەوە و باس كردنی دەستكەوتەكانەوە كە توانراوە لە رێگەی پاسپۆڕتی ئەلیكترۆنیدا %85ی رێكارە رۆتینییەكان كەم كراوەتەوە و كاغەز لە مامەڵەكە بە رێژەی %100 نەماوە، پاسپۆرتی عێراقی بۆ ساڵی 2023 پلەی یەكەمی وەرگرت بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كە لە پڕۆسەكەدا كراوە.
وەڵام بدەوه