Kurdistan Press - دادگەی فیدڕالی عێراق کۆدەبێتەوە دادگەی فیدڕالی عێراق کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگەی فیدڕالی عێراق کۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵی عێراق، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، بۆ دادبینی و یەكلاكردنەوەی سكاڵای سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی ئایار، پارێزەر ئەیاد کاکەیی بە ڕاگەیاند ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 19ی ئایاری 2024، دادگای فیدراڵی عێراق، بۆ دادبینی و یەکلایی کردنەوەی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

رۆژی شەشی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵا سەر سەرۆكی كۆمسیۆن سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركرد، بەهۆی ئەوەی كارەكانی كۆمسیۆن تایبەت بە گۆڕانكارییەكانی كورسییەكانی پەرلەمان پێچەوانەی دەستوورە.

هەربۆیە رۆژی حەوتی ئایار، دادگای فیدراڵی، فەرمانێكی كاتی(ئەمری وەلائی) دەكرد و كارەكانی كۆمسیۆنی تایبەت بە بڕگەی دووەم لە مادەی دووەمی لە سیستەمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024 راگرت تا یەكلابوونەوەی سكاڵاكە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه