Kurdistan Press - عێراق بڕیاری کۆتایی دا سەبارەت بە ئاوارەکان عێراق بڕیاری کۆتایی دا سەبارەت بە ئاوارەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق بڕیاری کۆتایی دا سەبارەت بە ئاوارەکان

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕای گەیاند، تا كۆتایی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، كار لەسەر گەڕاندنەوەی تەواوی ئاوارەكان دەكەن بۆ ناوچەكانی خۆیان.

ئێستە 37 هەزار خێزان لە 24 كەمپ لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی هەن و نەگەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 750 هەزار كەسی تر لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین و بەهۆكاری جیاواز ترسیان لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان هەیە.

 بەشێكی زۆر لە ئاوارەكان بەهۆی بیروڕای سیاسییەوە، لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە رێگریی لە گەڕانەوەیان دەكرێت بۆ ناوچەكانی شنگال و دەشتی نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین.

سوننەكان لە دوای ڕووخانی رژێمی بەعسەوە، ناوچەكانیان بووەتە سەربازگەی گرووپە چەكدارییەكانی شیعەی نزیك لە ئێران، بۆیە تا ئێستە هەست بەسەلامەتی ناكەن و زۆریان بەو هۆكارەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندان جار ئاماژەی بەوە كردووە، ئامادەن لەو بوارەدا هاوكاریی حكوومەتی فیدراڵی بكەن بەمەرجی ئەوەی گەڕانەوەكە زۆرەملێ نەبێت، دڵنیایی بدرێتە ئاوارەكان كە دەگەڕێنەوە ناوچەكانیان كە سەلامەت دەبن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه