رۆژی 18ی ئایار، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان كۆ دەبێتەوە و دوو كاندید كێبڕكێ لەسەر كورسی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەكەن، ئەوانیش مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی. حەلبووسی پشتیوانی لە مەشهەدانی دەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئایاری 2024، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق، كارنامەی دانیشتنی رۆژی 18ی ئایار بڵاو كردەوە، بەپێی كارنامەكە لە دانیشتنەكەدا، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانیش هەریەك لە حزبی تەقەدوم و فراكسیۆنی سەدارە رێككەوتن، لەسەر ئەوەی مەحموود مەشهەدانی ببێتە كاندیدی هاوبەش، هاوكات عەزم، سیادە و حەسم، سالم عیساوی كاندیدی هاوبەشیانە.
مەحموود مەشهەدانی لە 2006 تا 2009 سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بووە.
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی تەقەدوم، بڕیاری داوە كاندیدەكەی خۆی بكشێنتەوە كە تەڵال زوبێعی بووە، بۆ ئەوەی تەنیا مەشهەدانی و عیساوی لە كێبڕكێدا بن.
وەڵام بدەوه