KurdistanPress...

CLOSE

تەیف سامی پۆستێکی نوێ پێدرا

ئەو بڕیارە لە دووەم کۆبوونەوەى ئەو ئەنجوومەنە بوو، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ى ئایار بە سەرۆکایەتى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران کرا.

بەگوێرەى نووسینگەى رۆژنامەڤانى سەرۆکوەزیران، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەندامانى ئەنجوومەنەکە، تەیف سامی-یان دیاریکردووە بۆ ئەوەى ببێتە جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى کاروبارى ژنان لە عێراق.

تەیف سامى تەمەن 61 ساڵ، خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆسە لە کۆلێژى کارگێڕى و ئابووریی زانکۆى بەغدا. ساڵى 2022 وەک وەزیرى دارایی کابینەى ئێستاى حکومەت هەڵبژێردرا، لە ساڵى 2019 ەوە بریکارى ئەو وەزارەتە بوو.

محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى باڵاى كاروبارى ژنان دەکات، جگە لە تەیف سامى، وەزیرانى کۆچ و کۆچبەران، پەیوەندییەکان، راوێژکارى سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارى ژنان،بەڕێوەبەرى گشتیی فەرمانگەى نیشتیمانیى ژنانى عێراق تێیدا ئەندامن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه