دوای دووساڵ لە شکستی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەبێ ڕکابەرە شیعەکانی، موقتەدا سەدر دەیەوێت بگەڕێتەوە شانۆی سیاسی لە عێراق. موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەدوای ساڵی 2003 ەوە لە عێراق دەرکەوت، بەتایبەت دوای بەریەککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا، لە ساڵی 2021 یش لیستەکەی زۆرترین دەنگی هێنا بەڵام لە پرۆسەی سیاسی کشایەوە.
بە گوتەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، موقتەدا سەدر کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی و بەرهەمداری لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی شیعە کردووە و دەیەوێت لە هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی 2025 دەیەوێت بە هێزێکی نوێوە بگەڕێتەوە. ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەی لەگەڵ 20 سەرچاوەی نزیک لە سەدر و لایەنە شیعەکان کردووە، بەتایبەت پیاوانی ئاینی لە نەجەف و نزیکە سیاسییەکانی سەدر، بەگوتەی یەکێک لە نزیکەکانی سەدر ئەمجارە دەیەوێت بە هێزێکی کاریگەر بگەڕێتەوە بەڵام خۆی تائێستا بڕیاری خۆبەربژێرکردنی نەداوە. بەگوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە سیستانی، موقتەدا سەدر بەمدواییە لەگەڵ سیستانی کۆبووەتەوە و کۆبوونەوەکەش ئەرێنی بووە، بەتایبەت کە سیستانی ئامادە نییە هیچ سیاسییەک ببینێت بەڵام ئامادەبووە چاوی بە سەدر بکەوێت.
وەڵام بدەوه