نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كار، ڕایگه‌یاند كه توانیویانه گره‌وی كاركردن له كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتیی له باشووری عه‌مماره ببه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/5/2024، د. هاوڕێ عەزیز مەنسوربەگ، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كار، ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی کۆمپانیای کار لەلایەن وەزارەتی نەوتیی عێڕاقەوە وەک کۆمپانیایەکی “شیاو” لیست کرا ، كە دەتوانێت بەشداری لە گەڕەکانی مۆڵەتوەرەگرتن بکات بۆ دۆزینەوە و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی عێڕاق، ئەمڕۆ لە ڕێوڕه‌سمێکی گەورەدا و بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا، کۆمپانیای کار پێشبڕکێی لەگەڵ حەوت کۆمپانیای نێودەوڵەتیی کرد و گرەوی ئەوەی بردەوە کە کێڵگەی (دیما)ی باشووری عەمارە پەره پێبدات.
وەڵام بدەوه