سه‌ره‌ڕای هێوركردنه‌وه و كۆنترۆڵكردنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان جووتیارانی كورد و عه‌ره‌به هاورده‌كانی سنووره‌كانی كه‌ركووك، به‌ڵام سوپای عێراق بێلایه‌نی خۆی نه‌پاراستووه و دوو جووتیاری كورد ده‌ستگیر ده‌كات.
سوپای عێراق دوو جووتیاری كوردی له سه‌رگه‌ڕان ده‌ستگیر كرد.، عەرەبە هاوردەکان له سه‌رگه‌ڕان چوونەتە سەر ماڵێکی کورد، هاوكات جووتیارانی کورد هەڕەشەی سووتاندنی خێوەتی عەرەبە هاوردەکان دەکەن كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵیانداوه.
دۆخی پەڵکانە بەرەو ئاڵۆزی دەچێت و ئەگەری دروستبوونی شەڕ له نێوان جووتیارانی كورد و عه‌ره‌به هاورده‌كان هەیە.
ڕۆژی (چوارشه‌ممه 8ـی ئایاری 2024) گرژی و ئاڵۆزیی له نێوان عه‌ره‌بی هاورده و جووتیارانی كورد له سنووره‌كانی سه‌رگه‌ڕان و له گوندی په‌لكانه دروست بوو و دواتر بارودۆخه‌كه هێور بووه‌وه.
عه‌ره‌بی هاورده ویستیان فشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر جووتیارانی كورد و زه‌وییه‌كانیان داگیر بكه‌ن. جووتیارانی كورد له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به هاورده‌كان وه‌ستانه‌وه و له ئه‌نجامدا گرژیی دروست بوو و دواتریش عه‌ره‌بی هاورده له نێوان خۆیاندا ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌وه و ئاڵۆزیی له نێوانیان دروست بوو و دواتر خێوه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵگیرا. له لای خۆیانه‌وه جووتیارانی كورد ڕاگه‌یاند، عه‌ره‌به هاورده‌كان ئامانجیان بوو زه‌وی ئێمەی كورد داگیر بكه‌ن. گوتیشی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی هه‌شتی سوپای عێراق ڕێگه‌ی پێدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییەکانمان داگیر بكه‌ن.
جووتیارانی كورد ڕوونیشیان كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئاژاوه‌یه ده‌نێنه‌وه پێنج خێزانن و به فه‌رمی قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه و گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
جووتیارانی كورد ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییان به شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه و به‌ڵێنی پێداون كێشه‌كه‌یان بۆ چاره بكات.
بەئامانجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانییان کە خۆی لە داگیرگیرکردنی زەوی و زاری جووتیارانی کورد و دەسبەسەرداگرتنی خانووی هاوڵاتیانی کورد دەبینێتەوە، کە ڕژێمی پێشوو وەکوو دیاری پێی بەخشیبوون، لە گوندی پەڵکانەی سەربە شارەدێی سەرگەڕان، ژمارەیەکی زۆری عەرەبی هاوردە خێوەتیان هەڵداوە و بەنیازن ڕێگەیەکی سەرەکی دابخەن.
لەو باره‌وە محەممەد ئیسماعیل نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان ڕاگەیاند، ئەوەی عەرەبە هاوردەکان دەیکەن گێچەڵ و شەڕفرۆشتنە و ئامانجیان درێژەدانە بە تەعریب و داگیرکاری و زیادکردنی فشارەکان لەسەر جووتیارانی کورد.
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان گوتیشی: لەبەرانبەردا ئێمەی جووتیارانی کوردیش بەنیازین خێوەت هەڵبدەین و دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە، داواشی لەنوێنەرانی کورد کرد بەزووترین کات بێنە سەرخەت و چارەی بەپەلە بۆ کێشەکە بدۆزنەوە چونکە بەگوتەی ئەو، عەرەبە هاوردەکان نیازیان خراپە و دوورنییە شەڕو ئاڵۆزیی لە نێوان هەردوولا ڕوو بدات.
ماوەی دووهەفتەیە بە فشاری عەرەبە هاوردەکان سوپای عێراق دروێنەکردنی لە جووتیارانی کورد لەسنووری گوندەکانی سەرگەڕان و پردێ قەدەغە کردووە و هەوڵەکان بەئاراستەی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کوردە لەسنوورەکە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە، 29ی نیسانی 2024، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەسەر ڕێگرییەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد، گوتی: لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کردووە و لەسەرخەتین و ئەو ڕێگرییانە نامێنێت، ئاماژەی بەوەش کردبوو، لەگەڵ وەزیری بەرگری قسەم کردووە، بۆ چارەکردنی ئەوکێشەیەش لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعس کراوە.
وەڵام بدەوه