Kurdistan Press - لەناو جەرگی عێراق ھەڕەشە لە ئەمریکا دەکرێت لەناو جەرگی عێراق ھەڕەشە لە ئەمریکا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەناو جەرگی عێراق ھەڕەشە لە ئەمریکا دەکرێت

ئاگربەستی رانەگەندراوی نێوان كرووپە چەكدارە شیعەكانی عێراق و ئەمەریكا چەند مانگێكە بەردەوامە، ئەگەرچی هۆكاری وەستانی هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا بۆ هۆكاری ناوخۆیی، واتە پاراستنی سەركردەكانیان لە كوشتن و بڕیارێكی ئێران دەگەڕێتەوە، وەك شارەزایان ئاماژەی بۆ دەكەن، بەڵام حزبوڵا جارێكی تر دەستی بە هەڕەشەكردن كردووەتەوە.

هاوكات لەگەڵ سەردانی شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و باسكردنی گفتوگۆكانی هەردوولا لەبارەی رێككەوتنی ستراتیی نێوانیان، ئەبو عەلی عەسكەری، گوتەبێژ بەناوی كەتیبەكانی حزبوڵا رای گەیاند كە هیچ رژدییەكمان لە بابەتی دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و لێكهەڵوەشاندنەوەی بارەگە سیخوڕییەكانیان بەدی نەكردووە.

ئەو گوتەبێژەی حزبوڵا لەوە زیاتر گومانی خستە سەر پڕۆژەی "رێگەی پەرەپێدان" و بە سەرچاوەیەكی نیگەرانی بۆ حزبەكەی لە قەڵەم دا و گوتی، ئەو پڕۆژەیە كۆنە و حكوومەتی ئێستە دەیەوێ هاوكات لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو لە باشووری عێراق جێبەجێی بكات، بۆیە پڕۆژەكە سەرچاوەی نیگەرانییە بۆ ئێمە و ئەوەی داوای دەكەین حكوومەت پێش جێبەجێكردنی بەڵگەمان پێ بدات گومانەكانمان بڕەوێنێتەوە.

ئەو قسانەی عەسكەری هاوكاتە لەگەڵ سەردانی شاندێكی ئەمەریكی بۆ عێراق، كە ئەمڕۆ چوارشەم سوودانی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی ئەمەریكی بە سەرۆكایەتیی ئۆزرا زیا، بریكاری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری ئاسایشی مەدەنی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ كرد، ئەو سڵاوی سەرۆكی ئەمەریكا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی بە سوودانی گەیاند و باسی رۆڵی عێراقی لە ناوچەكە كرد، سەردانەكە بۆ تەواوكردنی بەشێك لە گفتوگۆكانە كە مانگی رابردوو سوودانی لە واشنتن دەستی پێ كرد و تیایدا دەیان رێككەوتن و یاداشتی لێكگەیشتن واژوو كران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه