Kurdistan Press - عێراق و ھەرێم گەیشتنە ڕێککەوتن ئەم کارە بۆ کۆرمۆر بکەن عێراق و ھەرێم گەیشتنە ڕێککەوتن ئەم کارە بۆ کۆرمۆر بکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق و ھەرێم گەیشتنە ڕێککەوتن ئەم کارە بۆ کۆرمۆر بکەن

زیاد عەلی فازل، وەزیری كارەبای عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ وەزیری کارەبا و بە وەکالەتی سامانە سرووشتییەکان کۆبووەوە. پرسی سەرەكی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر بوو.کەمال محەممەد، وەزیری كارەبا و سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەكالەت، ڕایگەیاند: لەڕووی زەمینییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەمی لە پاراستنی کێڵگەی کۆرمۆردا نەکردووە، بەڵام پاراستنی لە ئاسمانەوە بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی بەغدایە. ئەو لیژنەیەی لەسەر ڕاسپارەدی سوودانی بۆ سەردانکردنی کێڵگەکە پێکهێنرابوو، پێشنیازیان کردووە، لە رێگەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە کێڵگەی کۆرمۆر بپارێزرێت. ڕۆژی هەینی 26-04-2024، یەکێک لە کۆگاکانی کێڵگەی کۆرمۆر بە درۆن کرایە ئامانج، بە هۆیەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەست دا و هەشت کارمەندی دیکەش بریندار بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه