محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە میانی سەردانیكردنی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتەكەیدا، دووپاتی كردەوە كە هێرشكردنە سەر هەر دەزگایەكی ئابووریی وڵاتەكە، بە كاری تیرۆریستیی دەزانن، بەم هۆیەوە داوای لە وەزارەتی ناوخۆش كرد كە بەم شێوەیە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەم هێرشانەدا بكەن.
دوێنێ شەوی چوارشەممە سوودانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵیی كرد لە بەغدا و داوای لێ كردن لەمەودوا وەكو هێرشی تیرۆریستی بەرپەرچی هەر هێرشێك بدەنەوە كە دەكرێتە سەر دەزگا ئابوورییەكان.
داواشی لە ئەفسەرەكانی وەزارەتی ناوخۆ كرد بوێری و دەستوبردیان هەبێت لە بڕیاردان لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا.
ئەم سەردانەی سوودانی هەفتەیەك لە دوای هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی غازیی كۆرمۆر دێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
وەڵام بدەوه