Kurdistan Press - بەیاننامەیەک لە پارتییەوە بەیاننامەیەک لە پارتییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەیاننامەیەک لە پارتییەوە

بەیاننامەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق: 

بەسەر سوڕمانێکی زۆرەوە بەیاننامەیەک لەلایەن چەند فراکسیونێک لە پەرلەمانی عێراقەووە دەرچووە سەبارەت بە هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە زەمینەسازی بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف و تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بەشداری تێدا بکەن و دووربێت لەسەپاندنی ئیرادەو ئەنجام و دابەش کاری پێش وەخت

لە بەیاننامەكە دووپات لەم خاڵانە كراوەتەوە: 

1- پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم هێزی سیاسی کوردستان بوو لەرێگای جەنابی سەرۆک بارزانی و لەبەهاری سالی 1991 لەگردبونەوەیەکی جەماوەری باسی لەوەکرد کە دەبێت شەرعییەتی شۆڕشگێری بگوازینەوە بۆ شەرعییەتی دەستووریی و دیموکراسی لە رێگەی هە:بژاردنەوە.

2- لەساڵی 1992 تا دوایین هەڵبژاردن، پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەم بووە و هیچ کات ترسی هەڵبژاردنی نەبووە، چونکە پشت ئەستورە بەئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتیمان و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان.

3- پارتی ماوەی دوو ساڵە داوا دەکات هەڵبژاردن بکریت، بەڵام هەندێک لایەن و بەتایبەت ئەوانەی ئیستا بەیاننامە دەنووسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بوو رێگربوو لەئەنجامدانی هەلبژاردن و ئەوەش دەزانن کە کام لایەنی سیاسی بوو دەیگووت ئەگەر هەلبژاردنیش بکرێت ناهێڵین سندوقەکانی دەنگدان لە دێگەڵە بەولاوە دابنرێت و ناهێڵین لە سنووری سلێمانی هەڵبژاردن بکرێت.

4- پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووە و لەگەڵیشی دەبێت بەمەرجێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت و دوور بێت لەداڕشتنی پێش وەختە و ئەو تێبینیی و سەرنجانەی پارتی تێبینی نەتەوەیەکن و پارتی لەگەڵ هەلبژاردنێکی شەفاف و دوور لە دەستوەردانە.

5- پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنێک بکریت مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت و ناکرێت پێکهاتەکان لە تورکمان و کلدو ئاشووری لە پەرلەمانی عێراق نوێنەریان هەبێت و لە پەرلەمانی کوردستان بێ بەش بکرێن.

لە کۆتاییدا داوا دەکەین هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدرێت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن و داواش دەکەین تیمی یونامی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و چاودێرانی نێودەوڵەتی چاکتر و فراوانتر چاودێری پرۆسەکە بکەن و پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە زەمینەسازی بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف و تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بەشداری تێدا بکەن و دووربێت لەسەپاندنی ئیرادەو ئەنجام و دابەش کاری پێش وەخت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا