Kurdistan Press - وادەی ناردنی مووچە راگەیاندرا وادەی ناردنی مووچە راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ناردنی مووچە راگەیاندرا

ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان مووچه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

ئیخلاس دلێمی راگەیاند، وەک هەمیشە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی ناردووە، مانگی ڕابردوو گوتیان هەرێمی کوردستان لیستی سەربازی نەناردووە، بۆیە ئەم مانگە حکوومەت هەردوو لیستەکەی نارد، بەڵام هێشتا رێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق  سەخت و ئاڵۆزن".

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕێککەوتن لە نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەیە و مووچەکان خەرج دەکرێن".

دلێمی گوتیشی: "سەرەتای مانگی پێنج مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت، ڕێکارەکانی بە بانکیکردنی مووچە بەردەوام دەبێت، هەرچەندە حکوومەتی هەرێم چەند تێبینییەکی لەسەر بانکە حکوومییەکان هەیە، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەمەش چارەسەر دەکرێت و ڕێککەوتنی لەبارەوە دەکرێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا