Kurdistan Press - لە عێراق خۆپێشاندان دەسپێکرد لە عێراق خۆپێشاندان دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە عێراق خۆپێشاندان دەسپێکرد

لە چەند پارێزگایەكی عێراق خۆپێشاندان دەستی پێكرد، خۆپێشاندەران داوای جێگیركردنی پێوەری مووچە لە كار دەكەن، هەروەها داوای هەمواركردنەوەی یاسا دەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1-5-2024، لە چەند پارێزگایەكی عێراق خۆپێشاندان دەستی پێكرد، خۆپێشاندەران داوای جێبەجێكردنی پێوەری مووچە دەكەن.

یەكی ئایاری هەموو ساڵێك بە جەژنی كرێكاران دانراوە، لە وڵاتان چەندین چالاكی بەڕێوە دەچێت و كرێكاران داوای باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان دەكەن.

بەپێی یاسای كار لە عێراق، نابێ كرێكار لە 12 كاتژمێر زیاتر لە 24 كاتژمێر دەوام بكات، بەڵام سەندیكا و رێكخراوەكان داوای هەمواركردنەوە و باشتركردنی یاساكە دەكەن.

هەروەها لە یاساكەدا ئەوەش هاتووە، كە ئەگەر كرێكارەكە بریندار بوو لە كاتی كار دەبێت، خاوەن كار بە رێژەی 75% هاوكاری بكات، داوا كراوە گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

لەیاساكەدا، كەمترین كرێ كاركردنی كرێكار دانەنراوە، كە ئەمەش وەك كەمكوڕیی لە یاساكەدا دەبنیرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه