وەزیری نەوتی عێراق رای گەیاند، دەست دەكرێتەوە بە هەناردەی نەوتی كوردستان لە رێگەی بۆری كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان و ئاماژەیشی دا میكانیزمەكانی دووبارە هەناردەكردنەوەی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتنی لەسەر كراوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 17ی نیسانی 2024، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە واشنتنەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پشت بەخوا لەم زووانە دەست دەكرێتەوە بە هەناردەی نەوتی كوردستان و لەبارەی میكانیزماكانیشیەوە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ رێككەوتنمان لەگەڵ حكوومەتی هەرێم ئەنجام داوە.
جێگەی ئاماژەیە لەمیانی سەردانی محەمەد شیاع سوودانی بۆ ئەمەریكا، بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا دووپاتیان لە گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێم و بەغدا كردووەتەوە.
دوێنێش كۆشكی سپی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردبووەوە، ئەمەریكا پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەكات بە تایبەت لەبواری مووچە كە بووە هۆی ناردنی دوو مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
وەڵام بدەوه