KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا نیوەی بانکەکانی تەوتین سزادران

ئەمریکا سزای بەسەر 27 بانک و دامەزراوەی دارایی عێراقدا سەپاندووە کە ​20 بانکییان بەشدارن لە سیستەمی (تەوتین)ی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی عێراق.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر 27 بانک و دامەزراوەی دارایی عێراقدا سەپاندووە کە لەناویاندا 20 بانکی بەشداربوو لە سیستەمی (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەشدارن، کە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی عێراق هەژماری بانکیان لەم بانکانەدا کردووەتەوە و لەو ڕێگای ئەم بانکانەوەش مانگانە مووچەکانیان وەردەگرن.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە لە حاڵەتی سزای زیاتری ئەمریکا مەترسی بلۆککردنی سەرجەم ئەو هەژمارانە هەیە کە لەو بانکانەدا کراونەتەوە، سەرەڕای سنورداربوونی خزمەتگوزارییە بانکیەکان و حەواڵەی دراو لەو بانکانە.

لە عێراق 43 بانک لە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بەشدارن، کە 20 بانکی سزای ئەمریکایان لەسەرە کە ئەم بانکانەی خوارەوەن:

1- بانکی راجح

2- بانکی عەرەبی ئیسلامی

3- بانکی عبر

4- بانکی جنوبی ئیسلامی

5- بانکی ئەربیل

6- بانکی هودا

7- بانکی تەیف

8- بانکی ئیتیحاد

9- بانکی ئاسیا

10- بانکی ئیستیسمار

11- بانکی شەرق ئەوسەت

12- بانکی ئاشوور

13- بانکی سۆمەر

14- بانکی سیقە

15- بانکی زەین

16- بانکی عالەم

17- بانکی قابز

18- بانکی ئەنسار

19- بانکی قرتاس

20- بانکی موستەشار

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه