Kurdistan Press - ‎سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانی كۆبوونه‌وه‌ ‎سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانی كۆبوونه‌وه‌ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانی كۆبوونه‌وه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/4/2024، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووه‌وه‌.

‎له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ ته‌واوی پرس و بابه‌ته‌ نیشتمانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له‌ هه‌موو بواره‌كاندا خرایه‌ به‌ر باس.

‎له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پابه‌ندیی حكوومه‌تی فیدراڵ کرده‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌پیره‌وه‌چوونی داواكاریی هاووڵاتیان له‌ هه‌موو عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌‌، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پشتگیریی دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌کان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

‎له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داکۆکی له‌ گرنگیی پشتگیریی ته‌واوی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌تی فیدراڵ كرایه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌پێدانی ته‌واو له‌ وڵات و تێپه‌ڕاندنی كێشه‌ و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌می له‌ بواری كارگیڕی و جێبه‌جێكاریدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه