سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەسەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا سەردانی بەغدا دەكات، لەگەڵ هەریەك سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەركردەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بڕیارەكانی دادگا و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 6/4/2024، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی بەغدا بكات، لەوێ لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ ببێتەوە.
ئەمشەو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت کۆ دەبێتەوە.
لەبارەی كۆبوونەوەكانی ئاماژە بەوە دراوە، كە گفتوگۆ لەبارەی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا، بودجە و مووچە، بڕیارەكانی دادگا و پرسی هەڵبژاردن پەرلەمانی كوردستان، دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان.
وەڵام بدەوه