هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر لە گوتارێکدا لە سەنتەری ڕافیدەین ڕایگەیاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بانكه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، چونكه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقییه‌وه مۆڵه‌تپێدراون.
هه‌روه‌ها گوتی: "راسته دادگای فیدراڵی بڕیاری ته‌وتیینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی داوه، به‌ڵام بانكی حكومی له هه‌رێمی كوردستان نییه و ئاساییه و ده‌كرێت له رێگه‌ی بانكه ئه‌هلییه‌كان پرۆسه‌كه بكرێت".
بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە پرۆژه‌ی هه‌ژماری منی راگه‌یاند.
بەهۆی دەستپێشخەریی "هەژماری من"ـه‌وه فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری راکێشانی پارەوە (ATM) کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات.
بە گوێرەی ئامارەکانی پڕۆژەی هەژماری من"، تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پڕۆژەکە گەیشتووەتە 260 هەزار فەرمانبەر و 153 هەزار کارتی بانکیش دراوەتەوە فەرمانبەران.
دوای تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پارێزگای هەولێر مانگێکە پرۆسەکە لە سلێمانی دەستیپێکردووە. سەبارەت بە دانانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە ATM، بڕیارە تاکوو کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 1000 ئامێر کە سەرجەم پارێزگا و ناحیە و قەزاکانی کوردستان جێگیر بکرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچەکانیان بگات.
لە ئێستادا، ساڵێکە وەک دەستپێک فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر، مووچەکانیان لە رێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن. لەکۆتایی ساڵی رابردووەش، هەریەک لە کۆلێژەکانی ئاداب، کشتوکاڵ و زانست لە زانکۆی سەڵاحەدین مووچەکانیان لەرێگەی هەژماری منەوە وەرگرتووە.
وەڵام بدەوه