ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رهه‌می ئه‌و به‌یاننامه‌ی پارتی بوو كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاوی كرده‌وه و به‌غدای ناچار كرد له واده‌ی خۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو گوشارانه‌ی دادگای فیدراڵی به ده‌ستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی دژی هه‌رێمی كوردستان دروستی كردبوو، هاوكات دیزاینكردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و بڕینی قووتی خه‌ڵكی، پارتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ستۆپی به دادگا و لایه‌نه‌كانی تری پشتی كرد.
به‌رپرسانی پارتی ئه‌و كاته گوتیان، هیچ لایه‌نێك خۆی نه‌ده‌كرده خاوه‌نی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مانه‌ی دادگای فیدراڵ و به‌غدا دژی كورستان ده‌یانكرد، بۆیه پێویست بوو پارتی وه‌ك هه‌میشه بێته‌وه ناو دۆخه‌كه.
ئێسته كه پارتی مه‌رجی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ده‌یه‌وێ دیزایننه‌كراو بێت و پیلانی پێشوه‌خته نه‌بێت، ئەگینا به‌شداری ناكات، دۆخه‌كه‌ی به ته‌واوی هه‌ڵگێڕایه‌وه، ئه‌و خۆ توندكردنه‌ی پارتی هۆكاری سه‌ره‌كی بوو كه نه‌یاران سازش بكه‌ن و به‌غدا مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بنێرێ.
د. جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه راگیراوه و نافرۆشرێت، به‌غدا ده‌ستی ده‌ستی به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌ر مانگه‌ی به بیانووێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوا ده‌خات.
باسی له‌وه‌كرد، ساڵی رابردوو به‌غدا سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌نارد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موو مانگێك چه‌ند رۆژێك ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دوا ده‌خست به بیانووی رێكار و نه‌بوونی پاره و كاری ته‌كنینكی و گواستنه‌وه‌ی پاره.
ئه‌و گوتی، پارتی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدای پێ قبووڵ نه‌ده‌كرا كه به‌و جۆره یاری به مووچه و قووتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، به‌غدای ناچار کرد پابه‌ندی پێدان و ناردنی مووچه بێت له واده‌ی خۆی، ئه‌وه‌شی ئێسته به‌ده‌ستهاتووه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك مووچه‌ی دوو مانگ دابه‌ش ده‌كرێت، كاریگه‌ری و به‌رهه‌می به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی بوو كه ده‌ریكرد و به‌غدای پابه‌ندكرد به‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌غدا سه‌ره‌ڕای دواخستنی مووچه، به‌نیازبوو مووچه‌ی هێزی سه‌ربازیش بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت.
وەڵام بدەوه