Kurdistan Press - دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، هەموولایەك دڵنیادەكەینەوە كە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لە بودجەی ساڵی 2024دا زامنكراوە

ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئادار، عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، دابینكردنی مووچە لە بودجەی ساڵی 2024 دا زامنكراوە و كێشەی بۆ دروست نابێت.

سەرۆكی لیژنەی دارایی گوتی، لیژنەكەمان چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەكانی بودجەی گشتیی ئەمساڵە بە پەرلەمان لەلایەن حكوومەتەوە بەمەبەستی پەسەندكردن و جێبەجێكردنی پلانەكانی پەرەپێدان و خزمەتگوزاریی لە كەرتە جیاوازەكاندا.

باسی لەوەش كرد، هەموولایەك دڵنیادەكەنەوە كە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لە بودجەی ساڵی 2024دا زامنكراوە و هیچ كێشەیەكی نییە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا