Kurdistan Press - فەرمی کۆمیسیونی عێراق ھەڵوێستی پارتی و ناڕازیی پارتی لەسەر دەنگدان پشت ڕاست دەکاتەوە فەرمی کۆمیسیونی عێراق ھەڵوێستی پارتی و ناڕازیی پارتی لەسەر دەنگدان پشت ڕاست دەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمی کۆمیسیونی عێراق ھەڵوێستی پارتی و ناڕازیی پارتی لەسەر دەنگدان پشت ڕاست دەکاتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، 357 هەزار و 394  دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان پەنجەمۆریان نا خوێندرێتەوە و لە مافی دەنگدان بێبەش دەبن جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند: تەنیا ٪5ـی کۆی دەنگدەران دەتوانن بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدەن، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە ٪12.6 ی کۆی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان پەنجەمۆریان نییە. پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی نووسراوێکی ئاراستەی کۆمیسیۆن کردبوو، گوتبووی؛ %20ـی ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە کێشەی پەنجەمۆریان هەیە. هاوکات پارتی ڕایگەیاندبوو: لەم ڕێژەیە  232 هەزاریان دەنگدەری پارتین.  لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار و 360 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 783 هەزار و 552 کەس کارتی دەنگدانیان نوێکردووەتەوە، بەمەش یەک ملیۆن و پێنج هەزار و 808 کەس کارتی دەنگدانییان نییە کە دەکاتە زیاتر لە ٪26ـی دەنگدەران. ئەم قسانە کۆمیسیۆن جەخت لەو هەڵوێستەی پێشتری پارتی دەکاتەوە کە گوتبووی ناڕەزایەتییان لە شێوازی هەڵبژاردن هەیە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه