دوای ئەوەی چەندین سەرچاوەی هەواڵی عێراقی ئاشكرایان كرد كە بەنداوی مووسڵ لە دۆخێكی مەترسیدار دایە و ئەگەری تەقینەوەی هەیە، ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی سەرچاوەی ئاوی حكوومەتی فیدراڵی رای گەیاند كە بەنداوی مووسڵ لە مەترسیدا نییە.
وەزارەتە فیدراڵییەكە بڵاوی كردووەتەوە كە سەرچاوە هەواڵییەكان زانیاریی نادروستیان راگەیاندووە، دەنا لە راستیدا بەنداوی مووسڵ لە دۆخێكی باش و سەقامگیر دایە، تواناشی هەیە بڕی زیاتریش لەو ئاوە گل بداتەوە كە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بارانی بەخووڕەوە كۆ بووەتەوە.
بەپێی ڕوونكردنەوەكەی حكوومەتی عێراق، بەنداوی مووسڵ شوێنی داكردنی ئاوی زیاتریشی هەیە و ئێستاش چەندین شوێنی بەتاڵی هەیە بۆ گلدانەوەی ئاو.
لە كۆتاییشدا هەڕەشەی لەو دەزگا راگەیاندنانە كردووە كە بەگوتەی وەزارەتەكە، هەواڵی ناڕاستیان بڵاو كردووەتەوە، بەوەی دەیاندەنە دادگا.
وەڵام بدەوه