باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند كه داعش هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر عێراق و كاره‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی دژ به داعش كه واشنتۆن سه‌ركردایه‌تی ده‌كات كۆتایی نه‌هاتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی 3ی 2024، ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسیا له زاری ئه‌لینا ڕۆمانۆسیكی، باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق بڵاوی كرده‌وه و كه باڵوێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه: "داعش هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر عێراق، هه‌رچه‌نده لاواز بوونه، به‌ڵام ئێمه كاره‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی ته‌واو نه‌كردووه و ده‌مانه‌وێ بزانین كه هێزه عێراقییه‌كان توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشیان هه‌یه و داعش ڕێكخراوێكی تیرۆریستییه و پێویسته له هه‌موو شوێنێك كۆتاییان پێبهێندرێت.
باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌وه‌شی خستووته‌ڕوو، ئه‌مریكا و عێراق پابه‌ندن به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و كاره‌كان له چوارچێوه‌ی پێكه‌وه كاركردن بۆ داڕشتنی داهاتووی هاوبه‌شییه‌كی ئه‌منی دوو لایه‌نه‌ی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و عێراق.
قسه‌كانی باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق له كاتێكدایه كه مانگی ڕابردوو دوو جار كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان بۆ كۆتاییهێنان به كاره‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق به‌ڕێوه چوو.
وەڵام بدەوه