Kurdistan Press - پارتی داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکات پارتی داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکات

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، وەكوو فراكسیۆنی پارتی، بە نووسراوی فەرمی داوای قەرەبووكردنەوەی سووتانی دوكانەكانی لەنگەی هەولێر و لافاوی دهۆك و زاخۆیان لە حكوومەتی عێراق كردووە. ئاماژە بەوەش دەدات، بەداخەوە بەردەوام لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە جیاوازیی ئەو قەرەبووكردنەوانە لەنێوان ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا دەكرێت.

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، بە نووسراوی فەرمی داوایان لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كردووە، كە قەرەبووی زەرەرمەندانی سووتانی لەنگەی هەولێر و هەروەها ئەو لافاو و كارەساتە گەورەیە بكەنەوە، كە لە چەند رۆژی رابردوو بەسەر دهۆك و زاخۆدا هات، كە بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكی زۆری خەڵكیش بریندار بوون، جگە لە زیانە گیانییەكان، بە سەدان ئۆتۆمبێل و ماڵ كەوتنە بەر لافاوەكە و زیانی مادیی یەگجار زۆریان بەر كەوت. گوتیشی: ”داوامان لە حكوومەتی عێراق كردووە، لەو پارەیەی ساڵانە لە بودجەی گشتی بەناوی فریاكەوتنی خێرا دابین دەكرێت، بڕێكی وەكوو قەرەبوو بدرێت بەو خەڵكە زەرەرمەندە لە هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو پارەیە بۆ هەموو عێراق تەرخان دەكرێت، بە هەرێمی كوردستانیشەوە.“

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، بەداخەوە بەردەوام حكوومەتی عێراق جیاوازیی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێراقدا دەكات، هەروەكوو ئەوەی ئێستا بەهۆیەوە گەورەترین كێشە دروست بووە، كە مووچەیە.

گوتیشی: ”هیوادارین ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كە دەسەڵاتی خەرجكردنی ئەو پارەیەی هەیە و لە دوو رۆژی داهاتوودا كۆدەبێتەوە، جیاوازی نەكات لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و قەرەبووی زیانلێكەوتوانی لەنگەی هەولێر و لافاوەكەی دهۆك و زاخۆ بكاتەوە.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه