بریارە ئەمشەو شاندێکی پرۆژەی (هەژماری من) بچێتە بەغدا و سبەی لەگەڵ بانکی ناوەندی و حکوومەتی عێراق کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەکە.
بهپێی زانیارییهكان، بریارە ئەمشەو یهكشهممه 24ی 3ی 2024، شاندێک لە چەند بهرپرسێكی پەیوەندیدار بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دهچنه، بەغدا سبەی دووشەممە ٢٥ی ٣ی ٢٠٢٤ لەگەڵ بانکی ناوەندی و حکوومەتی عێراق کۆببنەوە، یەكێك لە تەوەرەكانی گفتوگۆكان لەبارەی چارەسەركردنی بابەتی هەژماری بانكیی مووچەخۆران دەبێت كە لە هەرێمی كوردستاندا پرۆژەیەكی گرنگهو لەمبارەیەوە جێبەجێ كراوە بە ناوی (هەژماری من).
لەم چوارچێوەیەدا وەزیری دارایی رایگەیاند كە هەژماری من پرۆژەیەكی بەسوودە بۆ خەڵكی كوردستان و ١٩ خزمەتگوزاریی بانكی لەگەڵدایە و تەنانەت عێراقیش بەو ئاراستەیە هەنگاو دەنێن كە بچنە سەر مەنهەجی هەژماری من
وەڵام بدەوه