ئێستا لەگەڵ بەغدا چی دەگوزەرێت و پارتی ئەنجامی دەوێت
تەنیا کوردی
بۆ پرسە سەرەکییەکانی پێوەندار بەم دۆخەی ئێستای ھەرێم، ھەڵبژاردن و مەرجەکانی پارتی بۆ کۆمسیۆن، دادگای فیدڕاڵی و مەرجەکانی پارتی بۆ ئیدارەی دەوڵەت، لەگەڵ پرسی شایستە داراییەکانی ھەرێم، بەشێوەیەکی لۆژیکی لەلایەن پارتییەوە ھەنگاوی جیددی بۆ نراوە....
یەکەم، پرسی کۆمسیۆن چارەسەرکردنی بەسمەی دەنگدەران، ئەمە مافی دەنگدەرە، بێبەشکردنی خەڵکی کوردستان کە ٤٠٠ ھەزار دەنگدەر بەئەنقەست بەغدا بێبەشی کردووە و پارتی پشکی زۆرینەی بەرکەوتووە، گومانی پارتی لە کۆی پرۆسەکە زۆر لەجێی خۆیەتی، بۆیە ئەم پرسە دەبێ چارەسەر بکرێت و ئەم داوایە لە بەغدا پەسەند کراوە کە چارەسەر دەکرێت..پارتی ئەنجامی دەوێت.
دووەم، دەستەی پێداچونەوە بە تانەکانی ھەڵبژاردن، گومانی پارتی لەجێی خۆیەتی، کە دەڵێت دەبێ نوێنەرانی ھەرێم لەم دەستەیە دابنرێت و دلنیایی لە ئەنجام ھەبێت، ئەم داواییە لەلایەن بەغدا پەسەند کراوە و پارتی ئەنجامی دەوێت.
سێیەم، پارتی داوای کردووە کە دادگای فیدڕاڵی دەبێ پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی بکات، ئێستا نیشانەی پرسیار دەولین لەسەر ئەم دادگایە دروستبووە، گفتوگۆ ھەیە کە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە و پارتی ئەنجامی دەوێت.
چوارەم، پرسی موچە کەپارتی داوای کردووە ئاستەنگ لەسەڕ قوتی خەڵک نەبێ، بۆ ئەم مانگە چارەسەر کراوە، بۆ مانگەکانی داھاتوو لەسەر بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچە گفتوگۆ ھەیەو پارتی ئەنجامی دەوێت.
لە بابەت رێککەوتنی شنگال و کەرکووک، بەھێزراگرتنی قەوارەی ھەرێم و کوردستان، لەبابەت بەرگری لە ئاوادانی و سەقامگیری ھەرێم، پارتی فشاری خستۆتە سەر ئیدارەی دەوڵەت، گفتوگۆ ھەیە.
زۆر پرسی تر ھەن، کە لە بابەتەکانی داھاتوو باسی دەکەین.
گشت داواکاریەکانی پارتی بۆ خەڵکی کوردستانەو، پارتی لەبەرەی خەڵکە..بۆیە دواجار سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی خەڵک دەبێت.
وەڵام بدەوه