Kurdistan Press - پەیامێک لە سوودانییەوە پەیامێک لە سوودانییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە سوودانییەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/3/2024، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە پەیامێكدا كە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوی كردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردی ئازیز لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم خەڵکی عێراق دەکەم، بەو ئومێدەی ئەم بۆنە مەزنە ببێتە بەدیهێنەری داهاتوویەکی گەش.

باسی لەوەش كردووە: "ئەم بۆنەیە بیرمان دەخاتەوە هیچ جێگرەوەیەک بۆ کاری پێکەوەیی نییە، بەرزڕاگرتنی بەها هاوبەشەکان و یەکچارەنووسیی و ئەو داهاتووەی پێکەوە دەینەخشێنین لە سەرانسەری عێراقدا.

هەر لە پەیامەكەیدا، سوودانی دەڵێت: "نەورۆز جارێکی دیكە هەموو پارچەکانی وڵاتەکەمان بەسەر دەکاتەوە، ڕۆڵەکانی ئێمەش بەردەوامن لە کارکردن و بونیاتنان و پتەوکردنی هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە هاوبەشکانی گەلی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی گەلانی ناوچەکە دەکات کە ئەم جەژنە دەکەنەوە و ئاماژەی بەوە داوە: "بەو ئومێدەم خوا سەقامگیریمان بۆ بگێڕێتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا