ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق/ پارتی/ بڵاوی كرده‌وه كه تیمه‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق.
سیپان شێروانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق/ پارتی/، له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، وه‌ك ئه‌ندامێكی تیمی پارتی له به‌غدا، چاوه‌ڕێی فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ین، نه‌ك ته‌نیا بۆ كشانه‌وه له به‌غدا، به‌بێ دوودڵی پێویستی به رۆحیشمان بێت، فیدای وڵات و میله‌ت و سه‌رۆك ده‌كه‌ین.
وەڵام بدەوه