بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی 3ی 2024، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، دوو جار محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك كۆ بووه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كان به كراوه‌یی مانه‌وه و هیچ بڕیارێك نه‌دراون.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جارێكی تر سوودانی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان و لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆ ببێته‌وه، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك و ئه‌و دۆسییه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كلایی بكرێته‌وه.
وەڵام بدەوه