جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوانی قێزه‌وه‌نی هه‌ڵه‌بجه ویژدانی هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێكی هه‌ژاند. گوتیشی: حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق کاریان بۆ قەرەبووکردنەوەی خه‌ڵكی هەڵەبجە نەکردووە
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، وێڕای سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی كوردستان، رایگه‌یاند، حکومەتە یەک لەدوایەکەکان کاریان بۆ قەرەبووکردنەوەی خه‌ڵكی هەڵەبجە نەکردووە.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داواشی لە فراکسیۆنە سیاسییەکانی ناو په‌رله‌مانی عێراق کرد، وەک وەفایەک بۆ خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه، دەنگ بدەن لە سەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە.
روونیشیكرده‌وه، به‌داخه‌وه جیهان له ئاست كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه بێده‌نگ بوون، كه بووه هۆی شه‌هیدكردنی زیاتر له (5000) كه‌سی سیڤڵ و بێ‌تاوان، كه زۆرینه‌یان مناڵ و ئافره‌ت و پیاوانی به‌ساڵاچوو بوون
وەڵام بدەوه