Kurdistan Press - داوادەکرێت سەرۆک کۆمار دەست لەکار بکێشێتەوە داوادەکرێت سەرۆک کۆمار دەست لەکار بکێشێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داوادەکرێت سەرۆک کۆمار دەست لەکار بکێشێتەوە

داوا دەکرێت سەرۆک کۆماری عێراق دەست لەکاربکێشێتەوە. پارێزەرێک رای دەگەیەنێت، سەركۆماری عێراق لە كاتێكدا لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە پۆستەكەیدایە، كەچی هیچ هەڵوێستێكی لە بەرامبەر ئەو هەموو دژایەتییە نییە كە بەرامبەر بە گەلی كوردستان دەكرێت. داواشی لێ دەكات كە ئەگەر هەڵوێستی نابێت، دەست لەكار بكێشێتەوە.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی رابردوودا، دادگای فیدڕاڵیی عێراق لانی كەم، هەشت بڕیاری لە دژی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی دەركردووە.

هەر بەهۆی ئەو دژایەتییەی هەرێمی كوردستان و هەوڵدانی دادگای فیدڕاڵی بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ مەركەزیەت و زیادەڕۆییكردن بۆ سەر دەستوور و دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن لە عێراق، چەند ڕۆژی رابردوو دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدڕاڵی كشانەوەی خۆی لە دادگاكە راگەیاند.

شارەزایانی یاسا رای دەگەیەنن كە تاكە كەس بتوانێت ڕێگە لەم دوژمنایەتیكردنەی هەرێمی كوردستان لە لایەن دادگای فیدڕاڵییەوە بگرێت، لەتیف رەشیدی سەركۆماری عێراقە كە لە پشكی هەرێمی كوردستانیش لە پۆستەكەیدایە.

لەمبارەیەوە بەختەوەر سەپان، پارێزەر و چاودێری سیاسی راگەیاند، پۆستی سەركۆماری عێراق بەپێی دەستوور، كۆمەڵێك دەسەڵاتی هەیە كە ئەگەر بەكار بهێندرێت، دەبێتە هۆی ئەوەی كە هیچ یەكێك لە دەسەڵاتەكان نەتوانن پێشێلكاریی دەستووری بكەن.

گوتیشی: ”بەداخەوە ماوەیەكی زۆرە ئەو كەسانەی كە لە پشكی هەرێمی كوردستان و لەنێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەبن بە سەركۆماری عێراق، پۆستەكەیان بۆ بەرگریكردن لە هەرێمی كوردستان بەكار ناهێنن، شۆڤێنی و نەیارەكانی كوردستانیش لە بەغدا دەزانن سەركۆمارە یەكێتییەكان هەڵوێستیان نابێت، بۆیە ئاوا بێمنەتانە بڕیار لە دژی هەرێمی كوردستان دەردەكەن.

ئەو پارێزەرە پێیوایە كە سەركۆماری عێراق پێویستە هەڵوێستی هەبێت، چونكە ئەگەر نوێنەری هەرێمی كوردستان نەبوایە، نەیدەتوانی لەسەر كورسییەكەی دابنیشێت، ”ئەگەریش هەڵوێستی نابێت یان ناوێرێت هەڵوێست

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه