Kurdistan Press - بڕیارێکی نوێ لە دادگای فیدڕالییەوە بڕیارێکی نوێ لە دادگای فیدڕالییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی نوێ لە دادگای فیدڕالییەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق بڕیارێكی لەبارەی ئینتەرنێتەوە دەركرد، كە تیایدا ژمارەیەك لە ماڵپەڕ و تۆڕی كۆمەڵایەتیی قەدەغە كردووە، ئەوانەی بابەتی ڕووت و دوور لە بەها باڵاكان و دژە ئایینەكان بڵاو دەكەنەوە.

ماڵپەڕی (عەرەبی ئەلجەدید) بڵاوی كردەوە كە بەپێی بەیاننامەیەكی دادگاكە، هەریەك لە وەزارەتی گواستنەوەی حكوومەتی فیدراڵی و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق پابەند دەكرێن بە بلۆككردنی چەندین ماڵپەڕ و تۆڕی كۆمەڵایەتی، كە بابەتی دوور لە بەها باڵاكانی كۆمەڵگەی عێراقی بڵاو دەكەنەوە.

بڕیارەكە باسی لەو ماڵپەڕ و تۆڕە كۆمەڵایەتییانەش كردووە كە بابەتی دژە ئایین بڵاو دەكەنەوە، ئەوانەی سووكایەتی بە كتێبە پیرۆزەكان و پێغەمبەرەكان و سیمبۆلە ئایینییەكان دەكەن.

جێی باسە ئەمە یەكەم جار نییە لە عێراقدا بڕیاری هاوشێوە دەردەكرێ و نایەتە جێبەجێكردن، سەرباری ئەوەش دادگای فیدراڵییش بە ناو هیچ ماڵپەڕ و تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی دیاریكراوی ئاشكرا نەكردووە، كە پێویستە بلۆك بكرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا