لە بارەی پرسی مووچە سوودانی کۆتایی بەدەسەڵاتی دادگای فیدراڵی ھێنا. فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە. لە كۆبوونەوەكەدا سوودانی لەبارەی مووچەی مانگی سێ كە وەزیری دارایی عێراق دەڵێت ناینێرێت، ڕای گەیاندووە: كێشەكە چارەسەر دەكات.
دووپاتی كردووەتەوە كە مووچە پێوەندی بە دادگای فیدراڵی و هیچ كێشەیەكی ترەوە نییە، بەڵكو بەپێی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە كە 12.7% پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت. ئەمڕۆ پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و سوودانی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی كێشەی مووچە چارەسەر بكەن.
وەڵام بدەوه