١– دڵشاد سەڵاح میرانی، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە ٢٩/٢/٢٠٢٤ وتوویەتی، حاکم جاسم محمد عبود حمادي سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی تەلەفۆنی بۆ کردووە و پێی وتووە، بەهۆی ئەو بڕیارانەی کە لە دژی هەرێمی کوردستان دەری کردوون، فشارێکی زۆری لەسەرە، بۆ ئەم مەبەستە لە ٢٩/٢/٢٠٢٤ ئەمریکا لە رێگەی باڵیۆزخانەی خۆی لە عێراق داوای روونکردنەوەیان لێکردووە تایبەت بەو بڕیارانەی بەناوی دادگای فیدڕاڵییەوە دەری کردوون. دڵشاد ووتیشی، حاکم جاسم پێی وتووە; بۆ ئەوەی ئەو فشارانەی لەسەر کەم بکرێنەوە داوای لێکردوون وەک مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خۆپیشاندانێکی فراوان ئەنجام بدەن و پشتگیریی لە بڕیارەکانی دادگاكە بکەن، هەروەها لە میدیاکان و سۆشیاڵ میدیادا بە فراوانی پشتگیریی لەو بڕیارانە بکرێت. بۆ ئەم مەبەستە لە ٢/٣/٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێکیان رێکخستووە.
.
وەڵام بدەوه