ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵپەڕی "ئەلعەرەبی ئەلجەدید" لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردووەتەوە كە لە چەند سەرچاوەیەكی سیاسیی باوەڕپێكراویان زانیوە رەوتی سەدر بە سەرۆكایەتیی موقتەدا سەدر بە نیازە بگەڕێتەوە ناو كایەی سیاسیی، چونكە لە هەڵبژاردنی رابردوودا زۆربەی پۆستەكانی لە ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقدا لە دەست دا، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەوتەكە بەشداریی هەڵبژاردنەكەی نەكرد و لە پەرلەمانی عێراقیش فراكسیۆنەكەی هەڵوەشاندەوە.
بەپێی ئەنجامی دوا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ئێستا زۆربەی پارێزگارە نوێیەكانی لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق داندراون، سەر بە حزب و لایەنەكانی نەیاری رەوتی سەدرن، ئەمەش وای كردووە رەوتی سەدر بۆ قۆناغی داهاتوو بەخۆیدا بچێتەوە و ئەگەری زۆری هەیە كۆتایی بە بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسیی بێنێت.
سەرچاوە ئاگەدارەكان دووپاتی دەكەنەوە كە موقتەدا سەدر تەنها دوو بژاردەی لەبەردەم دایە، یەكەمیان خۆ كۆكردنەوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، دووەمیش پەنا بردنە بەر شەقام و دەستپێكردنەوەی ناڕەزایی جەماوەری.
جێی باسە موقتەدا سەدر مانگی ئابی 2022 بڕیاری دا واز لە كاری سیاسیی بێنێت و فراكسیۆنەكەشی لە پەرلەمان كشاندەوە كە لە 76 ئەندام پێك هاتبوون.
وەڵام بدەوه