Kurdistan Press - گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ھەموو شتێکی ئاشکراکرد لە بارەی دادگەی فیدراڵی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ھەموو شتێکی ئاشکراکرد لە بارەی دادگەی فیدراڵی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ھەموو شتێکی ئاشکراکرد لە بارەی دادگەی فیدراڵی

شوان محەمەد، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: دادگای فیدراڵی بەمەبەست پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخات، پێویستە سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان و سەرۆکایەتیی حکوومەت بەیاننامە دەربکەن، بە دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی دادوەری عێراق و فایەق زێدان بڵێن، ئەم دواخستنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کێشە دروست دەکات، ئەمە ئەجێندانی لەپشتەوەیە و بەرپرسیارێتییەکەشی دەکەوێتە ئەستۆی ئێوە و نیەتەکەتان باش نییە، پێمان بڵێن بۆ دوای دەخەن؟

هاوکات گوتیشی: ئەگەر دادگای فیدراڵی بیەوێ ئێستا تا سبەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە، بەڵام بەڕاستیی دواخستنی زۆر بێمانایە، لەگەڵ درۆنگرتنە فڕۆکەخانەی هەولێر، بڕینی مووچە و بودجەی کوردستان، پەشیمان بوونەوە لە رێککەوتنەکان و هەمووی یەک پاکێجە بۆ فشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان تا رادەستیان ببێت، بەڵام ئەمانە پەندیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و دیارە کورد ناناسن، کورد رادەستی سەدام نەبوو، ئێستا دەیانەوێ بە دادگای فیدراڵی ئەم یارییانەمان لەگەڵ بکەن؟''.

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستە روو، کە هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لایان روونە و ناڕازین لەو سیاسەتەی عێراق، دەزانن هەموو کێشەکان لای عێراقەوەیە، بۆیە بەیاننامە و پەیام لەسەر نیەتی خراپی بڵاو دەکەنەوە، ئەوەتا دیارە عێراق بە هەموو شێوەیەک ئابڵووقەی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان.

روونیشی کردەوە، دادگای فیدراڵی دەزانێ مانگی حەوتی ئەمساڵ ماوەی کۆمیسیۆنی عێراق بەسەر دەچێت، بۆیە بەمەبەست پرسی هەڵبژاردن دوادەخات، تا نیشانەی پرسیار لەسەر دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی كوردستان دروست ببێت، هەر شتێک ببێتە هۆکار بۆ لاوازکردنی هەرێمی كوردستان ئەمانە پەنای بۆ دەبەن، ئەو بیرە شۆڤێنییە و دژایەتییکردنە، نەک بیری پێکەوەژیان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمێکی سەربەخۆ

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه