ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ی 2ی 2024، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید له زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه له‌نێو حه‌شدی شه‌عبییه‌وه زانیاری به ئه‌مریكا ده‌درێ بۆ به ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌ی گرووپه میلشیاكانی عێراق.
سه‌رچاوه ئه‌منی و سیاسییه‌كانی عێراق بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاشكرایان كردووه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی نهێنی له‌سه‌ر ئاستی باڵا ده‌ستی پێكردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه هاوكاریی واشنتۆنن كه زانیاریی به جموجۆڵی فه‌رمانده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌ده‌نه واشنتۆن كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا كوژران، دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه به ئامانجگرتنی ئه‌و كه‌سانه ده‌رخه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر پێشێلكاریی له نزیك فه‌رمانده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان هه‌یه.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا، له به‌غدا ئه‌بوو باقر ئه‌لساعدی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق كوژرا، پێشتریش ئه‌بوو ته‌قوا فه‌رمانده‌ی گرووپی نوجه‌با هه‌ر به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كوژرا، ئه‌مانه جگه له‌وه‌ی كه چه‌ندین پێگه‌ی گرووپه میلیشیاكان كراونه‌ته ئامانج.
كوشتنی ئه‌لساعدی دوای به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان هات له به‌غدا كه به فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان كرایه ئامانج، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغیش كرایه ئامانج، ئه‌وبوو ته‌قواش له‌گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه‌ی بو باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستینی به‌غدا كوژرا.
هاوكات ڕۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه كه وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رپرسیارێتیان له‌ناو گرووپه‌كانیان هه‌یه، به‌ڵام ناسراو نین، نه به‌ناوه‌كانیان و نه‌ش به پۆسته‌كانیان، هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه ده‌رناكه‌ون و كاره‌كانیان به‌نهێنی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه داوه به ئه‌مریكا هه‌ر له‌ناو حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بووه، (به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كه لێدوانی بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید) داوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، دروستیی دیاریكردنی ئامانجه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تیرۆركردن ئاماژه‌یه به بوونی دزه‌كردنێكی مه‌ترسیدار، هه‌روه‌ها كه‌سانێك زانیاریی به واشنتۆن ده‌ده‌ن بۆ به ئامانجگرتنی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی گرووپه میلشیاكان.
وەڵام بدەوه