ئاشکرابوو، بۆچی عێراق سکاڵای لەسەر ئێران تۆمارنەکرد. ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئەنجوومەنی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای دەكات، حكوومەتی فیدڕاڵی لەژێر فشاری ئێران، ڕێگەی نەداوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق سكاڵاكەی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار بكات.
دوێنێ دووشەممە 5ی شوباتی 2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا كە تێیدا تەنیا فەڕەنسا سەركۆنەی هێرشەكەی مانگی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كرد. لە كاتێكدا پێشتر عێراق رای گەیاندبوو كە لە ئەنجوومەنی ئاسایش لە دژی هێرشەكەی ئێران سكاڵا تۆمار دەكات.
لەمبارەیەوە سه‌گڤان یوسف، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق راگەیاند: دەبوایە حكوومه‌تی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سكاڵای تۆمار بكردایە له دژی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر، بەڵام حکوومەتی عێراق لەژێر فشاری ئێران نەیتوانی سکاڵاکە تۆمار بکات، ئەگینا دوێنێ باس دەکرا. ڕوونیشی كردەوە: ھەروەھا ناوبراو رایگەیاند، راسته راپۆرتی په‌رله‌مان له‌سه‌ر هێرشه‌كه ته‌واو نه‌بووه و ده‌بێت حكوومه‌تیش بڕیار له‌سه‌ر راپۆرته‌كه بدات، به‌ڵام ئه‌مه بیانوو نییه بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا نه‌كرێت. ئێمه له سه‌رەتاوه ده‌مانزانی ئه‌و سكاڵایە ناكرێت، چونكه فشاری ئێران لەسەر لایەنە عەرەبە شیعەكانی نێو هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت هەبوو.“
وەڵام بدەوه