Kurdistan Press - بانکی ناوەنددی چەندین بانکی عێراقی سزادا بانکی ناوەنددی چەندین بانکی عێراقی سزادا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەنددی چەندین بانکی عێراقی سزادا

بانکی ناوەندی عێراق لیستی ئەو دامەزراوە و  بانکانە ئاشکرا دەکات کە لەمەودوا بێبەش دەبن لە بەشداریکردنی لە خستنەڕووی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق.

بە گوێرەی زانیارییه‌كانی بانکی ناوەندی عێراق، هەر یەکە لە بانکی هودا، بانکی ئیسلامی جنوب، بانکی عەرەبی ئیسلامی، بانکی حامورابی بازرگانی، بانکی وەبەرهێنانی عێراقی، بانکی ئیتیحادی عێراقی، بانکی ئاشوور بۆ وەبەرهێنان، بانکی نێودەوڵەتی کوردستانی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، لە لیستەکە دەبیندرێن.

راگەیاندنەکە لە کاتێکدایە، وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئەمه‌ریکا لە ماوەی رابردوو چەندین بانکی عێراقی خستووەتە لیستی سزاکان  بە پاساوی سپیکردنەوەی پارە و پەیوەندییان لەگەڵ ئەو لایەن و وڵاتانەی کە لە لیستی سزاکانی ئەمه‌ریکادان.

رۆژی‌(29ـی كانوونی دووه‌می 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، بانکی هودای عێراقی تێوەگلاوە لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوپای پاسداران و پەیوەندییەکانی ئەو بانکە لە سیستمی دارایی وڵاتەکەی دەپچڕێنێت.

هەروەها رۆژی (22ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڵای بەغداد سەپاند و هەژمارە بانکییەکانی ئەو کۆمپانیایەی راگرت.

لە 19ی تەمموزی 2023 وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لیستی چواردە بانکی عێراقی بڵاوکردەوە ئاشکرای کرد، ئەو بانکانە چیتر بۆیان نییە مامەڵە بە دۆلار بکەن هۆکارەکەشی گەڕاندەووە بۆ ناردنی دۆلار لەو بانکانە بۆ ئەو لایەن و وڵاتانەی سزای ئەمەریکایان لەسەرە لە چوارچێوەی سپیکردنەوەی پارە. سزادانی بانکە عێراقییەکان گومانی بۆ بازاڕەکانی دراو هێنا، بەوەی رەنگە سزای بانکەکانی دیکەشی بەدواوە بێت، هۆکارێک بوو بۆ دابەزینی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه