گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق: ئه‌م لێدانه شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ئه‌مریكا ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو ئه‌مریكا 85 پێگه‌ی میلیشیاكانی له عێراق و سووریا كرده ئامانج و گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر پێگه‌كانی میلیشیاكان له عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی 2ی 2023، باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئیداره‌ی ئه‌مریكا تاوانی دژمنكارانه‌ی كرده سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق، كاتێك كه له ناوچه‌كانی عكاشات و قائیم هێرشی كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان، له ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه دوژمنكارییه‌دا 16 كه‌س كوژران و 25ی دیكه‌ش بریندار بوون و هه‌روه‌ها زیانی دارایی به‌ر ماڵ و شوێنی خه‌ڵكیش كه‌وت.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، لایه‌نی ئه‌مریكی ده‌یه‌وێ ڕاستییه‌كان چه‌واشه بكات، گوایه كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بووه بۆ ئه‌و هێرشه دوژمنكاریانه، ئه‌و پروپاكنده‌یه ناڕاسته و ده‌یانه‌وێ ڕای گشتی پێ چه‌واشه بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ خۆیان له‌ڕووی یاساییه‌وه له‌و تاوانه بدزنه‌وه.
هاوكات له به‌یاننامه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌و لێدانه شه‌ڕه‌نگێزانه ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
وەڵام بدەوه