نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پشووه‌كانی به‌هۆی به‌كۆتاهاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ راگه‌یاند و 17 رۆژ له شاره‌كانی عێراق پشووی فه‌رمی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا قوتابیانی قوتابخانه‌كان ده‌گرێته‌وه.
پشووه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی شوبات راگه‌یه‌نراوه و له‌مڕۆیشه‌وه تا 17 ڕۆژی تر به‌رده‌وام ده‌بێت. پشووه‌كه به‌هۆی كۆتایی هاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵه له قوتابخانه‌كانی عێراق.
وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن له شاره‌كانی عێراق به‌كۆتاهات، به‌ڵام له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌وام ئاساییه، بڕیاره یه‌كشه‌می داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆ حكومییه‌كان ده‌ست پێ بكات.
پڕۆسه‌ی خوێندن له كوردستان و عێراق جیاوازه و له كوردستان هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت وه‌رزی دووه‌می خوێندن ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، جگه له سنووری سلێمانی كه به‌هۆی بایكۆته‌وه تازه خوێندن ده‌ستی پێ كردووه.
وەڵام بدەوه