Kurdistan Press - ئامادەکارییەکانی عێراق بۆ ھێرشەکەی ئەمریکا دەسپێکرد ئامادەکارییەکانی عێراق بۆ ھێرشەکەی ئەمریکا دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامادەکارییەکانی عێراق بۆ ھێرشەکەی ئەمریکا دەسپێکرد

پەیامنێری كەناڵێكی بەناوبانگی عەرەبی ئاشكرای دەكات، لە عێراقدا هاوشێوەی ساڵی 2003، ئامادەكاریی بۆ هێرشێكی پێشیبینیكراوی ئەمریكا كراوە.

ئەحمەد حەمدانی، پەیامنێری كەناڵی (العربیة) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی (X) بڵاوی كردەوە، عێراق سەرجەم تەگبیر و ئامادەكارییەكانی هاوشێوەی ساڵی 2003ی كردووە، بۆ هێرشێكی پێشبینیكراوی ئەمریكا.

ڕوونیشی كردۆتەوە كە ڕێوشوێنەكان بریتین لە: (ئامادەكردنی پەناگەی تۆكمە، چۆڵكردنی پێگە هەستیارەكان، گۆڕینی شوێنی سەركردەكان و جێگیربوونیان لەو شوێنانەی كە دانیشتوانیان زۆرە، گۆڕینی ئامێرەكانی تەلەفۆن، ئاگاداربوونێكی زۆر لە بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بە ڕێگەی ئاسایی، خستنەئامادەباشیی كادیرانی پزیشكی و شۆفێری ئەمبوڵانسەكان و راگەیاندنی باری لەناكاوی (ج)، خستنەئامادەباشیی تەواوی تیمەكانی بەرگریی شارستانی و ئامادەكارییەكی گەورە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرزەوی).

ئەو پەیامنێرەی كەناڵە عەرەبییەكە ڕوونیشی كردۆتەوە كە وەك هەمان هەستوسۆزی ساڵی 2003، عێراقییەكان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، بەرەیەك پشتیوانیی هێرشە پێشبینیكراوەكەی ئەمریكا دەكەن و بەرەیەكیش ڕەتی دەكەنەوە، ”تەنیا ئەوە ماوە سروودێكی حەماسیی وەك سروودی (ياكاع ترابج كافوري، عالساتر هلهل شاجوري) بگوترێتەوە!“

ئەمە لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو میدیاكان بڵاویان كردەوە، لە ترسی هێرشی ئەمریكا، فەرماندە و سەركردەی میلیشیاكان ماڵ و شوێنی مانەوەی خۆیان گۆڕیوە.

جێگەی باسە لە دوای هێرشی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراقەوە بۆ بنكەیەكی ئەمریكی لەنێو سنووری ئوردن كە بەهۆیەوە دەیان سەربازی ئەمریكا كوژران و بریندار بوون، ئەمریكا هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەكی كاریگەری كرد، لە ترسی ئەو هەڕەشانەش، میلیشیای حزبوڵای عێراق شەوی رابردوو بە فەرمی راگرتنی هێرشەكانی بۆ سەر ئەمریكا راگەیاند.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه