خولی یەکەمی گفتوگۆی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ شەممە 27ی 1ی 2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا دهركرد و تییدا هاتووه: "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی دەستپێکردنی خولی یەکەمی گفتوگۆی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئەمریکای کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق."
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پێشڤەچوونی دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و ئەمریکای ڕاگەیاند کە لە مانگی ئابی 2023 دەستی پێکرد بۆ داڕشتنی خشتەیەکی کاتی بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق.
لەبارەی ڕاگەیاندنەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق (لود ئۆستین) وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: " لێژنەی باڵای سەربازیی هەوڵ دەدات ئەمریکا و عێراق هەنگاو بنێن بۆ پەیوەندییەکی ئەمنیی بەردەوام لە نێوانیاندا."
وەڵام بدەوه