جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە عێراق، پەیامێكی سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە و ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر وڵاتەكە بڵاو كردەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:-
پەیامی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە كاتێكدا تێپەڕدەبێت كە ململانێیەكان لە غەززە چڕبوونەتەوە و لە شوینەكانی دیكەش كردەی چەكداری هەڕەشەی ئاگرێكی گەورە دەكەن.
عێراق لەژێر مەترسیی ئەوەدایە كە زیاتر بكێشرێتە ناو ئەم ململانێیەوە، سەرەڕای هەوڵەكانی حكوومەت بۆ رێگریكردن لە پەرەسەندنی گرژییەكان كەچی هێرشە بەردەوامەكان كە لە ناوەوە و دەرەوەی سنوورەكانی عێراقەوە سەرچاوە دەگرن دەبنە هۆی پووچەڵكردنەوەی سەقامگیرییەكەی ئەم وڵاتە و دەستكەوتەكانی ساڵانی رابردوو كە زۆر بە سەختی بەدەستهێنراون.
هەموو هەوڵەكانی نەتەو یەكگرتووەكان جەخت لەسەر هەوڵی كۆتاییهێنان بە ململانێی غەززە و دووركەوتنەوە لە بڵاوبوونەوەی ململانێیە لە ناوچەكە دەكاتەوە، سكرتێری گشتیی نەتەوەی یەكگرتووەكانی چەندین جار داوای ئاگربەستی مرۆیی بەپەلەی لە غەززە و گەیاندنی فریاگوزاریی بەردەوام و رێزگرتنی تەواو لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتیەكان، لەوانەش پاراستنی خەڵكی مەدەنی و ئازادكردنی مەرجی سەرجەم بارمتەكان كردووە.
سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق لە هەموو پەیوەندییەكانماندا لە كارە لەپێشینە و گرینگەكانە، بانگەوازی خۆمان بۆ هەموو لایەك دووپات دەكەینەوە كە پێویستە ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن پەیڕەو بكەن
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
گەورەترین ھێرشی مووشەکی کرایە سەر ئیسرائیل
1 رۆژ پێش ئێستا
کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق تەکنیکن یان یاسایی و سیاسین؟
1 رۆژ پێش ئێستا
بارانبارینی سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
لە وەزیری پەروەردەوە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه