Kurdistan Press - دزییەکی گەورە لە عێراق ئاشکرا دزییەکی گەورە لە عێراق ئاشکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دزییەکی گەورە لە عێراق ئاشکرا

ئەمڕۆ هەینی دزینی 664 مليۆن دۆلاری ئەمریكی لەلایەن 34 كارمەندی حكوومەتی عێراقی فیدراڵەوە ئاشكرا بوو.

لە 2003وە حكوومەتی عێراق وەك یەكێك لە گەندەڵترین حكوومەتەكانی جیهان هەژمار دەكرێت و ساڵانە ملیاران دۆلار لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە و بەرپرسانی ئیداری و كارمەندە پلەدارەكانی حكوومەتەكەوە دەدزرێ و دیار نامێنێت.

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "ئەلعەرەبی ئەلیەوم" لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە كە تۆڕێكی ترسناكی گەندەڵی كە لە دەیان كارمەند و فەرمانبەری حكوومەتی فیدراڵیی پێكهاتوون، ملیۆنان دۆلاری حكوومەتیان دزیوە.

بەپێی هەواڵەكە، تۆڕێك ئاشكرا بووە كە كارمەندانی باڵا و ئەفسەری پلەداری هێزە ئەمنییەكانی عێراقی لەخۆ گرتووە و تۆمەتبارن بە دزینی یەك ترليون و 32 مليار ديناری عێراقی كە دەكاتە نزیكەی 664 مليۆن دۆلاری ئەمریكی.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە حكوومەتی ئێستای فیدراڵی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی دووپات لەسەر ڕێگرتن لە گەندەڵی دەكاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه