ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ لەبارەی هێرشە بالیستییەكەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر، رای گەیاند هێرشەكە کارێکى دوژمنکارانە بوو دژی عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێرشەکەى سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، کارێکى دوژمنکارانەى روون بووە لە دژى عێراقی فیدراڵ.
هەروەها دووپاتی كردووەتەوە كە ئەم رووداوە پێشهاتێکى مەترسیدارە و پەیوەندى بەهێزى نێوان عێراق و ئێران پەک دەخات.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر چهند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر، دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
وەڵام بدەوه