Kurdistan Press - سوودانی ھاتە دەنگ لەسەر ھێرشکردن لەسەر ھەولێر سوودانی ھاتە دەنگ لەسەر ھێرشکردن لەسەر ھەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی ھاتە دەنگ لەسەر ھێرشکردن لەسەر ھەولێر

سوودانی لەبارەی هێرشەكەی هەولێر هاتە دەنگ

محەمەد شیاعس وودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، لیژنەیەك دەنێرێت و لێكۆڵینەوە دەكرێ‌ بۆ ئەوەی بەڵگە كۆ بكرێتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پاڵپشتی دروست بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی كانوونی دووەم، لە پەیامێكی محەمەدە شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتووە، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەرۆكایەتیی لیژنەكە دەكات و، لێكۆڵینەوە و زانیاری لەبارەی هێرشەكە كۆ دەكرێتەوە.

باسی لەوەش كردووە، لیژنەكە بۆ ئەوەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە هەڵوێستی حكوومەتی عێراق بكرێت.

ئەو پەیامەی سوودانی لە كاتێكە بە فەرمی باسی ئێرانی نەكردووە ئەو كارەی كردووە، بەڵام بە ناراستەوخۆ دەڵێت دژی ئەوان بەڵگە كۆە دەكەینەوە.

 شەوی رابردوو لە سەعات 11 و نیوی شەو، لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ماڵی بازرگانێكی هەولێر كرایە ئامانجی مووشەك، بەو هۆیەوە تەواوی خێزانەكە گیانیان لە دەست دا.

شەوی رابردوو لە راگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، سەعات 11 و نیوی شەوی 15 لەسەر 16ی كانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندان مووشەكی بالیستیكی، چەند ناوچەیەكی سڤیلنشینی هەولێری بۆردمان كرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و شەش كەسی تریش بریندار بوون، ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەكان ناجێگیرە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه